هه‌واڵ

قوباد تاڵەبانی داوای بەدەنگەوەهاتنی لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق دەکات

زێدپرێس

 

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هیچ بیانوویەک بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی دژەتیرۆر نییە و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی فیدراڵ دەکات بێنە سەرخەت و کار بکەن بۆ ڕێگریکردن لەدووبارەبوونەوەی ئەو پێشێلکارییانە.

 

 

دەقی ڕاگەیەنراوی قوباد تاڵەبانی لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت:

 

بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەی سەر هێزەکانی دژە تیرۆری کوردستان دەکەم لە ناحیەی عەربەت.

ئەمە پێشێلکردنێکی دیکەی سەروەری خاکی عیراقە کە لەڕێی فرۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدراوە بۆ سەر هێزەکانی دژە تیرۆر، لە کاتێکدا ئەو هێزە سەرقاڵی مەشق و ڕاهێنانی ئاسایی و رۆژانەی خۆیان بوون .

بەداخەوە لەم رووداوەدا سێ هەڤاڵی قارەمانی گەلەکەمان شەهیدکران و سێ هەڤاڵی دیکەشمان بریندار بوون. پرسە و سەرخۆشی ئاراستەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدەکان دەکەین و جەختدەکەینەوە کە؛ هیچ بیانوویەک نییە بۆ ئەنجامدانی ئەو جۆرە هێرشانە بۆ سەر هێزێکی قارەمانی کوردستان کە ئەرکیان پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کوردستانە و رۆڵێکی بنەڕەتیشیان هەبووە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکەدا.

داوا دەکەین لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی فیدراڵ بێنە سەرخەت و کار بکەن بۆ ڕێگریکردن لەوەی جارێکیتر ئەو پێشێلکارییانە دووبارە نەبنەوە.

هەروەها داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی کوردستان دەکەم لێکۆڵینەوەی ورد بکەن بۆ دەرخستنی تەواوی راستییەکان و ئاشکرا کردنیان بۆ رای گشتی خەڵکی کوردستان.

 

قوباد تاڵەبانی

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...