هه‌واڵ

ئەنجامى زانکۆلاین ڕادەگەیەنرێت

زێدپرێس

 

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژى یەکشەم ڕێککەوتى ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچووانى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (٢٠٢٣-٢٠٢٤) ڕادەگەیەنرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

وەزارەتى خوێندنى باڵا ئاماژەی بەوەش کردووە، دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکان لە ڕێککەوتى ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، دەستدەکرێت بە پڕۆسەى خوێندنى قۆناغى یەکەم لە زانکۆکان، بۆیە پێویستە لەسەر وەرگیراوان لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆکانیان بکەن و بۆ ئەم مەبەستەش زانکۆکانى کوردستان ئامادەکارى پێویست دەکەن بۆ پێشوازیکردن لە وەرگیراوان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (٢٠٢٣-٢٠٢٤).

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...