“کێشەی جددی لەبەردەم پڕۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە هەیە”
زێدپرێس
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له جه‌نه‌راڵ جۆول ڤاوڵ فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
بەپێی ڕاگەیەنراوی سەرۆکایەتی هەرێم، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش له عێراق و سووريا، پڕۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و دوايين هه‌نگاوه‌كانى يه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و گرفته‌كانى به‌رده‌مى تاوتوێ كران.
ڕاگەیەنراوەکە باس لەوە دەکات، کە هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌وه كرده‌وه، كه هه‌م له عێراق و هه‌م له سوورياش، ده‌بێ هه‌موو لايه‌نه‌كان هاوكار بن بۆ ڕێگه‌گرتن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش، كه هێشتا هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه بۆ سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه هاوڕا بوون كه ده‌بێ ئه‌وانه‌ى له ده‌ستى داعش ڕزگار ده‌كرێن، يان كه‌مپه‌كان جێده‌هێڵن، شياندنيان بۆ بكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌يان بۆ ناو كۆمه‌ڵگه، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سەر چۆنيه‌تيى ڕێگريكردن له توندڕه‌وى.
ئاماژەی بەوەش کردووە، کە له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا ئاماژه‌يان به‌وه كرد، كه له پڕۆسه‌ى چاكسازى و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌دا وێڕاى هه‌ندێ پێشكه‌وتن، به‌ڵام كێشه‌ى جددى له‌به‌رده‌م پڕۆسه‌كه‌دا هه‌ن و پێويسته چاره‌سه‌ر بكرێن.
له‌مباره‌يه‌وه ”نێچيرڤان بارزانى، پابه‌نديى هه‌رێمى كوردستانى به به‌رده‌واميى كاركردن بۆ سه‌رخستنى پڕۆسه‌كه و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، دووپات كرده‌وه.”، ڕاگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم وا دەڵێت.
زیاتر ئاماژە دەکات، کە دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون، كه كونسڵى گشتيى ئه‌م‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.