هه‌واڵ

شاندی حکوومەتی هەرێم دەچێتەوە بەغدا

زێدپرێس

 

شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی نەوت، بودجە و مووچە سەردانی بەغدا دەکاتەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی ڕاگەیاند، بڕیارە ڕۆژی شەممەی سەرەتای هەفتەی داهاتوو، شاندێکی حکوومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکاتەوە.

بەگوتەی هەورامانی، ئامانجی سەردانەکە، گفتوگۆکردنە لەبارەی پرسەکانی پێوەست بە نەوت، هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و یەکلاکردنەوەی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

ساڵی ڕابردوو، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لەسەر پێدانی سێ قەرزی ٧٠٠ ملیار دیناری بە هەرێمی کوردستان دەرکرد و تەنیا مووچەی سێ مانگی نیوەی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣ی پێ دابین کرا و بەو شێوەیەش مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵ بێبەش بوون.

حکوومەتی هەرێم پێداگیری لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراق دەکات، بە جۆرێک دەستەواژەی “خەرجی کرداری” لە یاسای بودجە دەربهێنرێت، کە بووەتە ئاستەنگ لەبەردەم خەرجکردنی پشکی هەرێم لە بودجەی فیدڕاڵیی عێراق.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...