هه‌واڵ

“کێشەی جددی لەبەردەم پڕۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە هەیە”

زێدپرێس

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتيى هێزه‌كانى ‏هاوپه‌يمانان له‌ عێراق و سووريا دووپات لە هەبوونی کێشەی جددی لەبەردەم پڕۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەدا هەیە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان، پێشوازى له‌ جه‌نه‌راڵ جۆول ڤاوڵ فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى ‏هاوپه‌يمانان له‌ عێراق و سووريا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.‏

بەپێی ڕاگەیەنراوی سەرۆکایەتی هەرێم، له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى ‏داعش له‌ عێراق و سووريا، پڕۆسه‌ى چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و دوايين ‏هه‌نگاوه‌كانى يه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و گرفته‌كانى به‌رده‌مى تاوتوێ ‏كران.‏

ڕاگەیەنراوەکە باس لەوە دەکات، کە هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌وه‌ كرده‌وه‌، كه‌ هه‌م له‌ عێراق و هه‌م له‌ سوورياش، ده‌بێ ‏هه‌موو لايه‌نه‌كان هاوكار بن بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش، كه‌ هێشتا ‏هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه‌ بۆ سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌. هه‌ر ‏له‌مباره‌يه‌وه‌ هاوڕا بوون كه‌ ده‌بێ ئه‌وانه‌ى له‌ ده‌ستى داعش ڕزگار ده‌كرێن، يان ‏كه‌مپه‌كان جێده‌هێڵن، شياندنيان بۆ بكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌يان بۆ ناو كۆمه‌ڵگه‌، هه‌روه‌ها ‏تيشكيان خسته‌ سەر چۆنيه‌تيى ڕێگريكردن له‌ توندڕه‌وى.‏

ئاماژەی بەوەش کردووە، کە له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا ئاماژه‌يان به‌وه‌ كرد، كه‌ له‌ پڕۆسه‌ى ‏چاكسازى و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌دا وێڕاى هه‌ندێ پێشكه‌وتن، به‌ڵام كێشه‌ى ‏جددى له‌به‌رده‌م پڕۆسه‌كه‌دا هه‌ن و پێويسته‌ چاره‌سه‌ر بكرێن.

له‌مباره‌يه‌وه‌ ‏”نێچيرڤان بارزانى، پابه‌نديى هه‌رێمى كوردستانى به‌ به‌رده‌واميى كاركردن بۆ ‏سه‌رخستنى پڕۆسه‌كه‌ و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌، دووپات كرده‌وه‌.”، ڕاگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم وا دەڵێت.

زیاتر ئاماژە دەکات، کە دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ‏ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون، كه‌ كونسڵى گشتيى ئه‌م‌ريكا له‌ هه‌رێمى ‏كوردستان ئاماده‌ى بوو.‏

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...