سەردار هەرکی دەستبەرداربوونی لە ئەندامێتی سەرکردایەتی یەکێتی ڕاگەیاند
زێدپرێس
ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، سەردار سەباح هەرکی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یاداشتنامەیەکی کراوەی بڵاوکردەوە، کە تیایدا دەستبەرداربوونی خۆی لە پۆست و ئیمتیازاتی حزبەکەی ڕاگەیاند.
هەرکی، لە سەرەتای یاداشتنامەکەیدا، هەڵوەستە لەسەر بارودۆخی یەکێتیی نیشتمانی و گرێدانی کۆنگرەی نوێی حزبەکە دەکات و ڕایگەیاندووە، کۆنگرە لەم هەلومەرجەدا، دەشێت گرفتەکان قوڵتر بکاتەوە تا بە چارەسەریی.
دەقی یاداشتنامەکە:
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى دڵسۆزى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
ماوه‌یه‌كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌دۆخێكی ناته‌ندروست تێده‌په‌ڕێت، به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌وه گرفتی زۆر له ناوخۆی یه‌كێتی دروستبووه، كه بۆته هۆی لێكترازانی ناوخۆیی و دابڕان له پڕه‌نسیپ و په‌یڕه‌وی ناوخۆ و به‌هاكانی دیموكراسی و په‌كکه‌وتنی ژیانی حزبایه‌تی.
وه‌ك هه‌موولا ئاگادارن بڕیاردراوه ٢٧ی ئه‌م مانگه، كۆنگره‌ی پێنجه‌مى یەکێتی بكرێت. ئه‌م كۆنگره له‌كاتێكدایه كه زه‌مینه‌ی كۆنگره‌كردن فه‌راهه‌م نییه و كاری له‌پێشینه‌ى دیكه هه‌یه. له‌لایه‌ك له‌هه‌موو كات زیاتر دۆخی ناوخۆ پێویستی به پڕۆسه‌ی ئاشته‌وایی و ته‌بایی هه‌یه، له‌لایه‌كی دیكه دوو هه‌ڵبژاردنی گرنگ و چاره‌نوسسازمان له‌به‌رده‌مه، پێویست ده‌كات یه‌كێتی خۆی بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه ئاماده بكات. یه‌كێكیان هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانه كه بۆ ئاینده‌ی ناوچه دابڕێنراوه‌كان زۆر گرنگه و ئه‌وی دیكه‌یان هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه بڕیاره له‌كۆتایی شوباتی ٢٠٢٤ بكرێت.
كۆنگره‌كردن له‌م بارودۆخه و به‌بێ بوونی زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری هێمنی و سه‌قامگیریی ناوخۆیی، زیان به‌ده‌نگ و پێگه‌ى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌گه‌یه‌نیت. بۆیه پێم وایه ئه‌م كۆنگره‌یه له هه‌لومه‌رجێكدا ده‌كرێت كه زه‌مینه له‌بار نییه و له‌ئه‌نجامدا زیان به یه‌كێتی ده‌گه‌یه‌نێت. ڕه‌نگه ئه‌م كۆنگره‌یه له‌بری چاره‌سه‌ركردن گرفته‌كان قوڵتر بكاته‌وه.
دۆستان؛ لایه‌نگرانی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان
به‌ر له ئه‌نجامدانی كۆنگره، پێویسته ئه‌وله‌ویه‌ت به ڕێكخستنه‌وه‌ى ڕیزه‌كان و ئاشتبوونه‌وه‌ى گشتیی ناوخۆیی بدرێت، به‌دڵنیاییە‌وه له‌گه‌ڵ كۆنگره‌یه‌كین ببێته هۆی نوێبوونه‌وه و به‌هێزبوون و كۆبوونه‌وه‌ى هه‌مووان له ده‌وری مه‌شخه‌ڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌گه‌ڵ كۆنگره‌یه‌كین یه‌كێتی بباته‌وه سه‌ر چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی مام جەلال و ڕێچكه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی یه‌كێتیی، كه له‌گه‌ڵ ئێش و ئازاری خه‌ڵكی كوردستاندا بێت و هیوا و خواسته‌كانی گه‌نجه‌كانمان بێنێته دی، نه‌ك ببێته هۆی په‌رته‌وازه‌یی و لێكترازانی زیاتر.
كۆنگره به‌م شێوەیه زیانی گه‌وره به‌ئاشتی ناوخۆیی و یه‌كڕیزی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌گه‌یەنێت، هاوكات ده‌بێته هۆی سه‌پاندنی واقعێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ بنه‌ما و پڕه‌نسیپه نه‌گۆڕه‌كانی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ئازادی و ڕێڕه‌وی دیموكراسی.
بۆیه ده‌مه‌وێت به هه‌موولا ڕابگه‌یەنم، كه له‌م بارودۆخه‌دا به‌ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی مێژوویی خۆم هه‌ڵده‌ستم و نابمه به‌شێك له‌دروستكردنی بارودۆخێك كه لێكه‌وته‌كانی زیان به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بەهاكانی دیموكراسیه‌ت له كوردستان ده‌گه‌یەنێت، بۆیه ڕایده‌گه‌یەنم كه به‌شداری له‌م كۆنگره‌یه‌دا ناكه‌م، و به‌م یاداشته ده‌ستبه‌رداری هه‌موو پۆست و ئیمتیازاته‌كی حزبی ده‌بم.
سه‌ردار هه‌ركی
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی
ڕۆژی شه‌ممه ڕێكکه‌وتی ٢٣/٩/٢٠٢٣