ههواڵ
پەیامی مەسعوود بارزانی لە شەشەمین ساڵیادی ڕیفراندۆمدا
زێدپرێس
لە شەشەمین ساڵیادی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لە باشوری کوردستان، مەسعوود بارزانی کورتە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ دووشەم ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، مەسعود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، لە شەشەمین ساڵیادی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لە باشوری کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) کورتە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێ:
(پیرۆزە،
ڕۆژی سەرکەوتنی ئیرادەی گەل)
پێش شەش ساڵ و لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧دا، لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکانی باشوری کوردستاندا، پڕۆسەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوەچوو، کە تیایدا بەڕێژەی ٩٢٪ی دەنگدەران، دەنگیان بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی دا.