هه‌واڵ

حەسەکە؛ بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا بۆردمان کرا

زێدپرێس

 

بنکەی شەدادییەی هێزەکانی ئەمریکا لە باشوری حەسەکە، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەم، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بنکەی شەدادییەی هێزەکانی ئەمریکا لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کرایە ئامانج و دەرکەوتووە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ملیشیاکانی سەربە ئێران لەناوخۆی خاکی عێراقەوە ئاڕاستە کراون.

بۆردمانەکە، دوای چەند کاتژمێرێک لە مانۆڕێکی هاوبەشی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دێت، کە لە بنکەکانی قەسرەک و تەل بەیدەر لە باکوری حەسەکە بەڕێوەچوو، هاوکات لەگەڵ مەشق و ڕاهێنان لە بنکەی کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزور، گەورەترین بنکەی “هاوپەیمانی نێودەوڵەتی” لە سوریا.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا میلیشیاکانی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی “هاوپەیمانی نێودەوڵەتی” لە چوارچێوەی بنکەکانیان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ١٩ی تشرینی یەکەمەوە، ١٤ هێرشی سەر بنکەکانی “هاوپەیمانی نێودەوڵەتی”ی تۆمارکردووە.

هێرشەکان بەم شێوەیە بوون:

بنکەی ئەلتەنەف: ٣ هێرش

بنکەی کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر: ٤ هێرش

بنکەی گازی کۆنیکۆ: ٢ هێرش

بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەلمالیکییە: ١ هێرش

بنکەی خەراب ئەلجیر: ٢ هێرش

بنکەی شەدادییە: ٢ هێرش

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...