بافڵ جەلال تاڵەبانی: قوڵایی ستراتیژی کورد لە بەغدایە

زێدپرێس
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، ئەگەر یەکێتی لە ڕابردوودا، لەڕێگەی خەباتی چەکداری و بەخسینی ٢٦ هەزار شەهیدەوە، خەباتی کردبێت، لە دۆخی ئێستا، “باشترین ڕێگای خه‌بات بریتییه له خه‌باتی سیاسی له‌پێناو پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان، پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و بونیادنانی داهاتوویه‌كی گه‌شتر و سه‌قامگیرتر”.
بافڵ جەلال تاڵەبانی پێداگیری دەکات کە “قوڵایی ستراتیژیی كورد له به‌غدایه، بۆیه ده‌مانه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌وڵ بۆ به‌هێزتركردنی پێگه‌ی هه‌رێم، به‌ده‌ستهێنانی مافه ده‌ستوورییه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی شایسته بۆ خه‌ڵكه خۆشه‌ویسته‌كه‌مان بده‌ین”.
دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی:
هه‌ڤاڵه سهربهرزهكانم
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌گه‌ر له رابردوودا له‌ڕێگه‌ی شۆڕشی چه‌كداری و به‌خشینی زیاتر له ٢٦ هه‌زار شه‌هید به خاكی كوردستان خه‌باتی كردبێت، ئه‌مڕۆ به پابه‌ندبوون به پێداویستییه‌كانی خه‌ڵك و تێگه‌یشتن له دۆخه‌كه، پێمانوایه باشترین رێگای خه‌بات بریتییه له خه‌باتی سیاسی له‌پێناو پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان، پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و بونیادنانی داهاتوویه‌كی گه‌شتر و سه‌قامگیرتر.
یه‌كێتی به دیدگا و ستراتیژێكی به‌هێزه‌وه سیاسه‌تی خۆی له ناوه‌ندی فیدراڵ په‌یڕه‌و ده‌كات، سیاسه‌تێك كه پێش هه‌موومان سه‌رۆك مام جه‌لال په‌یڕه‌وی ده‌كرد، ئه‌ویش بریتییه له ئاشتی، پێكه‌وه‌ژیان و هاوبه‌شیی راسته‌قینه. ئێمه ده‌زانین قوڵایی ستراتیژیی كورد له به‌غدایه، بۆیه ده‌مانه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌وڵ بۆ به‌هێزتركردنی پێگه‌ی هه‌رێم، به‌ده‌ستهێنانی مافه ده‌ستوورییه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی شایسته بۆ خه‌ڵكه خۆشه‌ویسته‌كه‌مان بده‌ین.
هه‌روه‌ها جه‌خت له درێژه‌دان به سیاسه‌تی نیشتمانی و نه‌گۆڕی یه‌كێتی ده‌كه‌مه‌وه سه‌باره‌ت به پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و پشتگیریكردن له مافه‌كانی گه‌لی كورد لهههرشوێنێكی جیهان بێت.
خوشك و براكانم
هه‌موومان پێكه‌وه به‌ره‌و قۆناغێكی نوێی خه‌باتی رێكخراوه‌ییمان هه‌نگاوده‌نێین و كۆنگره‌ی پێنج له‌پێناو به‌هێزتربوونی یه‌كێتییه‌كه‌مان ساز ده‌كه‌ین، دڵنیام به پشتیوانیی خودا و دڵسۆزیی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست سه‌ركه‌وتوو ده‌بین و مژده‌ی یه‌كێتییه‌كی پته‌وتر به خه‌ڵكی كوردستان ده‌ده‌ین. ده‌مه‌وێت لای ئێوه‌ی خۆشه‌ویست و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان روونبێت، ئێمه بڕوای ته‌واومان به نوێگه‌ری و نوێبوونه‌وه هه‌یه، له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان هه‌نگاوده‌نێین و خۆمان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌مه‌ش راستییه‌كی مێژووییه و هه‌میشه خوێنێكی نوێ به ده‌ماره‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا ده‌گه‌ڕێت.
خۆشه‌ویستان
مێژوو سه‌لماندوویه‌تی یه‌كێتی سه‌نگه‌ری پته‌وی كوردایه‌تی و قه‌ڵای به‌رزی خۆڕاگرییه، مێژووی خه‌باتمان هێنده زێڕینه كه هیچ هێزێك له خۆمان به دڵسۆزتر بۆ كوردستان نازانین. ئه‌مڕۆش هێز و كاریگه‌ریی یه‌كێتی له هه‌رێم و ناوه‌ندی فیدراڵ لای هه‌مووان روونه و په‌یوه‌ندییه نێودهوڵهتییهكانیشمان له ئاستێكی باڵادایه، ئاشكراشه به‌هێزیی یه‌كێتی واته به‌هێزیی هه‌رێم و عیراق. بۆیه ده‌بێت هه‌موو هه‌ڤاڵێكمان ئه‌وه‌ی له‌یادبێت كه یه‌كێتیبوون به‌رپرسیارێتییه‌كی مێژوویی، نیشتمانی و ئه‌خلاقییه. ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵ و هه‌نگاوێكتان هاوتابێت له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی نیشتمانییانه‌ی یه‌كێتی و ئامانجه‌كه‌تان خزمه‌تكردنی كورد و كوردستان بێت.
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، پێشمه‌رگه دێرینه‌كان، زیندانیانی سیاسی و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر
ئێوه زۆرتان به‌خشی به كوردستان و یه‌كێتییه‌كه‌تان، ده‌زانین دڵسۆزی و خۆڕاگریی ئێوه‌ی تێكۆشه‌ر بوو یه‌كێتی گه‌یانده ئه‌م حزبه گه‌وره و كاریگه‌ره‌ی كوردستان و ناوچه‌كه. دڵنیاتان ده‌كه‌م و به‌ڵێنتان پێده‌ده‌م یه‌كێتی هه‌مان ئه‌و یه‌كێتییه ده‌بێت كه ئێوه قوربانیتان له‌پێناودا و له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵ و خۆڕاگریتان وه‌فادار ده‌بێت. دڵنیابن یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مانه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال و ئێوه‌یه و وه‌ك رۆحمان ده‌یپارێزین.
هه‌ڤاڵان
ئه‌وانه‌ی یه‌كێتیتان له دڵتان‌دا هه‌ڵگرتووه و به‌هیواوه به‌ره‌و داهاتوویه‌كی گه‌شتر ده‌ڕوانن، پێكه‌وه به یه‌ك رۆحیه‌ت و یه‌ك ئامانج به‌ره‌و كۆنگره‌ی پێنج.. به‌ره‌و یه‌كێتییه‌كی به‌هێزتر و نوێگه‌ر هه‌نگاو ده‌نێین و مێژوویه‌كی دره‌وشاوه و پڕ له شانازی بۆ حزبی شه‌هیدان ده‌نووسینه‌وه.