هه‌واڵ

خاوەنی هۆڵی ئاهەنگەکەی حەمدانیە لە هەولێر دەستگیر کرا

زێدپرێس

 

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەستگیرکردنی خاوەنی ئەو هۆڵەی ئاگری لێ کەوتەوە لە قەزای حەمدانیە، لە شاری هەولێر ڕادەگەیەنێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ چوارشەم ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە کارەساتێکی دڵتەزێندا لە هۆڵێکی بۆنە و ئاهەنگەکان لە قەزای حەمدانییەی سەر بە پارێزگای نەینەوا ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوەی سەدان هاووڵاتی بوونە قوربانی. دواتر لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراقەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک کەس دەرچوو لەناویاندا خاوەنی هۆڵەکە بەناوی (سەمیر سلیمان کرومی ڕفو اسو).

ئەنجوومەنی ئاسایش ڕوونی دەکاتەوە،دوابەدوای گەیشتنی فەرمانی دەستگیرکردن، ئەمڕۆ چوارشەم ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ دامەزراوەکانیان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر خاوەنی هۆڵەکەیان دەستگیر کرد و بە فەرمانی دادوەر ڕادەستی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق کرا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button