هه‌واڵ

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ئێران لە عێراق کۆبوونەوە

زێدپرێس

 

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق، لە هەولێر کۆبوونەوە. بەپێی ڕاگەیەنراوی حکوومەتی هەرێم، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کراوە.

ئەمڕۆ دووشەم ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە محەمەد کازم ئال سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

بەپێی ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێم، لە دیدارەکەدا باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران، سوپاس و پێزانینی وڵاتەکەی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە، لە بەرانبەر ئەو ئاسانکاری و هاریکارییەی پێشکەشی زیارەتکارانی ئێرانی کرد، کە لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە هاتنە عێراق و بەشدارییان لە چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن لە شاری کەربەلا کرد .

“باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی شاری هەولێری کرد”، ڕاگەیەنراوەکە وا دەڵێت.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بووە و لەمبارەیەوە سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە کە “هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی لەچوارچێوەی یاسای بودجە و دەستوور جێبەجێ کردووە و پێویستە حکوومەتی فیدڕاڵیش شایستە داراییەکانی هەرێم بنێرێت”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...