هه‌واڵ

سێ ڕۆژ ماتەمینیی گشتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیانرا

زێدپرێس

 

وەک هاوخەمی و ڕێز لە ڕۆحی قوربانییانی ڕووداوەکەی حەمدانییە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان فەرمانی کرد سێ ڕۆژ ماتەمینیی گشتی لە هەرێمی کوردستان ڕابگەیەنرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەم ڕووداوەش، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان فەرمانی کردووە تیمەکانی تەندروستی و فریاگوزاری، بەدەم قوربانییانەوە بچن و دەرگای نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان بە ڕووی بریندارەکان بکرێتەوە بۆ چارەسەری پێویستییان.

ڕاگەیاندنی ماتەمینی گشتی لە هەرێمی کوردستان دوای ئەوە دێت، هەر ئەمڕۆ چوارشەم حکوومەتی عێراق بەهەمان هۆکارەوە، ماتەمینی گشتی لە وڵاتەکە ڕاگەیاند.

شەوی ڕابردوو، لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شارۆچکەی حەمدانەی سەربە پارێزگای مووسڵ، لەکاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێکی هاوسەرگریدا، ئاگرێک کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لە دەستدا و ژمارەیەکی زۆریش لە ئامادەبووانی ئاهەنگەکە برینداربوون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...