هه‌واڵ

مەسرور بارزانی و پلاسخارات جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆی دەکەنەوە

زێدپرێس

 

مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبوونەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو.

مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە، ئاماژەی دا، “دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی دەستەبەرکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانمان تاوتوێ کرد”.

زیاتر دەڵێ “بیروڕامان لەبارەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرد و جەختمان لە پێویستیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆی لە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٤ کردەوە”.

پێشتر نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٤ی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستنیشان کردووە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button