هه‌واڵ

قەیرانی ئاو…رێككەوتنی 10 ساڵەی عێراق و توركیا بەمشێوەیە چارەسەری ئاو دەكات

قەیرانی ئاو؛ بە توندی بەرۆكی عێراقی كردووە، لە رابردوودا، بۆ ئەو پرسە چەند رێككەوتنێكی لەگەڵ توركیا واژوو كرد، بەڵام دیار نییە ئەو وڵاتە دەتوانێت پێوستییەكانی ئاو پڕ بكاتەوە یان نا؟ بەڵام بەپێی دوایین رێككەوتن عێراق هەوڵ دەدات پشكی زۆرتر لە توركیا وەربگرێت.

بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

لە دوو رۆژی رابردوو، عێراق و توركیا، رێككەوتنی 10 ساڵەیان لە بارەی قەیرانی ئاو واژوو كرد، بەگوێرەی ئەوەی ئاژانیسی رۆیتەرز، ئاماژە بۆ كردووە، عێراق لە هەوڵ دەدات بەشێكی زۆرتر لە رووباری دیجلە و فوڕات بە دەستبهێنێت.

رێككەوتنی 10 ساڵە
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند: “هەردوو وڵات رێككەوتنێكیان بۆ ماوەی 10 ساڵ واژوو كردووە، بۆ بەڕێوەبردنی سەرچاوەكانی ئاوە، ئامانج لێی گەرەنتی كردنی پشكی عێراقە”.

هاوكات سەرۆكایەتیی كۆمار دووپاتی لە چارەسەركردنی قەیرانی ئاو، بۆ گەرەنتی كردنی پشكی ئاو بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بۆ پێدویستییەكانی عێراق كردەوە.

ئاژانسی فەرمی عێراق لەبارەی ناوەڕۆكی رێككەوتنەكە، ئەوەی خستووەتە ڕوو، كە هاوكارییكردنی پڕۆژە هاوبەشەكانە بۆ باشتر بەڕێوەبردنی ئاوە لە دەرچەكانی رووباری فوڕات و دیجلە.

توركیاش بەڵێنی داوە، پشكی زیاتر لە ئاوی رووباری دیجلە و فوڕات بۆ عێراق بەربداتەوە.

عێراق پێویستی بە چەند ئاوە؟
بەشێوەیەكی ڕێژەیی ساڵانە عێراق بە لایەنی كەمەوە پێویستی بە 53 ملیار مەتر سێجا هەیە، بەڵام بەگشتی بۆ پڕكردنەوەی پێداویستییەكانی بە تەواوی پێویستی بە 70 ملیار مەتر سێجا هەیە.

لەكاتێكدا؛ لە وەرزە باشەكان كە “زستانە” ڕووبارەكان بە 77 ملیار مەتر سێجا خەمڵێنراوە، بەڵام لە وەرزی هاوین بە نزیكەیی 44 ملیار مەتر سێجا ئاو خەمڵێنراوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوی نەتەوەیەكگرتووەكان، لە 2023دا، تاكی عێراقی 479 مەتر سێجا ئاوی بەركەوتووە، كە ئەمەش دوورە لە هەموو پێوەرەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی كە بۆ هەر تاكێك ساڵانە هەزار و 700 مەتر سێجایە، ئەو دۆخەی عێراق هەڕەشەیە لەسەر ئاسایشی خۆراك و ژیان و گەشەپێدان.

ئاوی كۆگاكراوی عێراق
لەوچوارچێوەیەدا؛ وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو، كۆتا راپۆرتی خۆی لەبارەی ئاوی كۆگاكراو بڵاو كردەوە و ئاماژەی بەوە كردووە، ئێستا تەنیا 10 ملیار مەتر سێجا ئاو كۆگاكراوە. لەكاتێكدا؛ ئاوی گۆكاكراوی عێراق كەمترین بڕی حەوت ملیار مەتر سێجا ئاو بوو.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...