هه‌واڵ

لە ساڵێکدا ١٢٦ ڕۆژ لە هەرێمی کوردستاندا پشووە

زێدپرێس

 

بەگوێرەی ڕۆژژمێری فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ١٨ پشووی فەرمی لە هەرێمی کوردستاندا هەن، کە بەسەریەکەوە ٢٥ ڕۆژی پشووی فەرمی دەکات. بەخستنەسەری ڕۆژانی هەینی و شەممە، ژمارەی ڕۆژانی پشوو بۆ ١٢٦ ڕۆژ لە ساڵێکدا بەرزدەبێتەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ڕۆژژمێری فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ١٨ پشووی فەرمی لە هەرێمی کوردستان دەستنیشان کردووە؛ ٥ لە پشووەکان تایبەتمەندی نەتەوەییان هەیە، لەناویاندا پشووەکانی تایبەت بە ڕاپەڕینی گەلی کوردستان، یادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان/مەهاباد، نەورۆز و …هتد؛ ٨ لە پشووەکان بنەڕەتی ئایینییان هەیە، وەک پشووەکانی ڕەمەزان، قوربان، عاشورا، سەری ساڵی ئێزدییەکان، لەدایکبوونی پەیامهێنی ئیسلام و مەسیح و …هتد؛ ٣ لە پشووەکان پێوەستن بە عێراقەوە، وەک ڕۆژی ڕاگەیاندنی کۆماری عێراق، ڕۆژی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی عێراق و هەروەها ڕۆژی ڕووخانی بەعس لە عێراق و یەکێک لە پشووەکانیش پشوویەکی جیهانییە، کە پێوەستە بە ڕۆژی جیهانیی کرێکارانەوە.

بەو جۆرە، زۆرترینی پشووەکان بنەڕەتی ئایینییان هەیە و لە پلەی دووەمیشدا تایبەتمەندی نەتەوەیین.

جگە لەو ١٨ پشووە، کە ٢٥ ڕۆژ دەگرێتەوە، ٥٢ ڕۆژی پشووی هەینی لە ڕۆژژمێری حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا دەستنیشانکراوە. لەسەر ئەو بنەمایە، لە ساڵێکدا ٧٤ ڕۆژ پشووی فەرمی هەیە. بەڵام، هێشتا ژمارەکە زیاترە، لەکاتێکدا ڕۆژانی شەممە، بۆ دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە و چەند دامەزراوەی دیکە بە هەمان شێوە پشووی فەرمییە. لەکاتێکدا ٥٢ ڕۆژی شەممەیش هەن و بەو جۆرە ژمارەی ڕۆژە پشووەکان بۆ ١٢٦ ڕۆژ لە ساڵێکدا هەڵدەکشێت.

لە خوارەوە، ڕۆژانی پشووە فەرمییەکان، بەگوێرەی ڕۆژژمێری حکوومەتی هەرێمی کوردستان خراونەتەڕوو:

 

 

پشووەکانی کانوونی دووەم

١/١ سەری ساڵی زایینی

٢٢/١ ڕۆژی دامەزراندنی کۆماری مەهاباد.

 

پشووەکانی شوبات

هیچ پشوویەکی تێدا نییە.

 

پشووەکانی ئادار

٥/٣ ڕۆژی دەستپێکردنی ڕاپەڕینی گەلی کوردستان.

١١/٣ یادی ڕاگەیاندنی ڕێککەوتننامەی ١١ی ئاداری ١٩٧٠.

١٤/٣ ڕۆژی لەدایکبوونی مەلا مستەفا بارزانی؛ ١٤ی ئادار

٢١-٢٣/٣ جەژنی نەورۆز.

 

پشووەکانی نیسان

١/٤ سەری ساڵی ئاشوورییەکان

٩/٤ ڕۆژی ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە عێراق

١٩/٤ سەری ساڵی ئێزدییەکان

٢٢-٢٤/٤ جەژنی ڕەمەزان

 

پشووەکانی ئایار

١/٥ ڕۆژی جیهانیی کرێکاران

 

پشووەکانی حوزەیران

٢٩/٦ تا ٢/٧ جەژنی قوربان

 

پشووەکانی تەممووز

١٤/٧ ڕاگەیاندنی دامەزراندنی کۆماری عێراق

١٩/٧ سەری ساڵی کۆچی

٢٨/٧ ڕۆژی عاشورا

 

پشووەکانی ئاب

هیچ پشوویەکی تێدا نییە.

 

پشووەکانی ئەیلوول

٢٩/٩ یادی لەدایکبوونی پەیامهێنی ئیسلام

 

پشووەکانی تشرینی یەکەم

٣/١٠ ڕۆژی سەربەخۆیی کۆماری عێراق

 

پشووەکانی تشرینی دووەم

هیچ پشوویەکی تێدا نییە.

 

پشووەکانی کانوونی یەکەم

٢٥/١٢ یادی لەدایکبوونی مەسیح

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...