هه‌واڵ

حەوت بریندار لە یەک ڕووداودا

زێدپرێس

 

لە پێنجوێن ٧ کرێکار لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا بریندار بوون و باری تەندروستییان جێگرە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

نەخۆشخانەی گشتی شەهیدان لە پێنجوێن ڕایگەیاند، کاتژمێر ١:٣٠ خوولەکی ئەمڕۆ یەکشەم ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، حەوت کەس لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا بریندار بوون، بەهۆی تەقینی تایەی ئۆتۆمبێلەکەیان لە جۆری نیسان پیک-ئاپ، کە خۆی کێشاوە بە ستوونێکدا.

نەخۆشخانەکە ئاماژەی بەوە کردووە، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا ٧ هاووڵاتی بە ڕەگەزنامە عەرەب بریندار بوون، کە بۆ کرێکاریی ڕوویان لە پێنجوێن کردووە.

نەخۆشخانەی گشتی شەهیدان دەڵێ، ئێستا دۆخی بریندارەکان جێگیرە و لەلایەن تیمی کارمەندانی فریاکەوتنەوە کاری پێویستیان بۆ کراوە و لە ژێر چاودێریدا دەهێڵدرێنەوە.

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...