هه‌واڵ

پاکستان وەڵامی هێرشەکەی ئێرانی دایەوە

زێدپرێس

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەم سوپای پاکسان لە وەڵامی هێرشەکەی ئێراندا، چەند ئامانجێکیان لەناو خاکی ئێران بۆردمان کرد.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری سەرچاوەیەکی دەزگای هەواڵگری پاکسانەوە ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەم ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، سوپای پاکسانی چەند بنکەیەکی گرووپە جوداخوازەکانی لەناو خاکی ئێران- پارێزگای سیستان و بەلوچستان بۆردمان کردووە.

هێرشەکە بە ڕێگەی مووشەک و درۆنەوە ئەنجامدراوە، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو هێرشەی سێشەمی ڕابردوو لەلایەن سوپای ئێرانەوە و لە خاکی پاکستان ئەنجامدرا. وەک ئەوەی مومتاز زەهرا بەلووچ گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکسان ڕایگەیاندووە، هێرشەکەیان وەڵامێکە بۆ پێشێلکردنی سەروەریی پاکستان لەلایەن ئێرانەوە.

پێشتر سوپای پاکستان ڕایگەیاند بوو، هێرشەکەی ئێران بێوەڵام نامێنێتەوە.

هەر ئەمڕۆ تەلەفیزیۆنی فەرمی ئێران لە زاری بەرپرسێکی وڵاتەکەوە بڵاویکردەوە، ئێران داوای ڕوونکردنەوەی خێرا لە پاکستان دەکات لەمەڕ ئەو هێرشەکەی ئەمڕۆی پاکسان بۆ سەر باشووری وڵاتەکە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...