هه‌واڵ

مەسرور بارزانی بەرەو ئیمارات بەڕێ کەوت

ئەمڕۆ یەکشەم ١١ی شوباتی ٢٠٢٤، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکوومەت بەرەو دەوڵەتی ئیمارات بەڕێ کەوت بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان کە لە ڕۆژانی ١٢-١٤ی شوبات لە شاری دوبەی بەڕێوە دەچێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێم، سەرۆکی حکوومەت بە بانگهێشتی تایبەتیی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆک دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی، بەشداری لە لوتکەکەدا دەکات. کە بڕیارە گوتارێکیش لە لوتکەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی باڵای جیهان پێشکەش بکات.

ڕاگەیەندراوەکەی حکوومەتی هەرێم ئاماژەی بەوە کردووە، مەسرور بارزانی هەروەها لە پەراوێزی لوتکەکەدا، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان و بیرمەندان و خاوەنکارانی عەرەبی و هەرێمی و جیهانی دەبێت .

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...