هه‌واڵ

هەر ئێستا دەست بە دەرهێنانی “پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی” بکە

زێدپرێس

 

ئەمڕۆ پێنجشەم ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، دوای کاتژمێر ٩ی شەو سیستەمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی (حجز الكتروني) کارا دەبێت و هاووڵاتییان دەتوانن نۆرە دابنێن بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی، کە بۆ یەک هەفتە نۆرەکە دادەنرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

  • پێداویستییەکانی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی :
  • دانانی نۆرە لە ئەپلیکەیشنی (جواز السفر العراقي الاكتروني) کە بۆ هەردوو سیستەمی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە. نۆرەکە بە ناوی خۆت تۆمار بکە (حجز الاكتروني)، دواتر کۆدێکت بە نامە بۆ دێتەوە و ئاگادارت دەکاتەوە لەکات و ڕۆژی سەردان، کە بەکاردێت بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکەت.
  • پێویستە کارتی بانکی (ماستر کارد یان ڤیزا کاردت پێ بێت لەکاتی سەردانیکردن ) و بەناوی خۆت بێت و بە دیناری عێراقی بێت بۆ پێدانی ڕسوومات، کە بڕەکەی ٩١ هەزار دینارە.
  • کارتی نیشتمانی- ڕەسەن.
  • کارتی زانیاری- ڕەسەن، ئێستا مەرجە کارتی زانیاری سنووری پارێزگای هەولێر بێت-لەمەڕ بەڕێوەبەرایەتی پاپسپۆرتی هەولێر-.
  • پاسپۆرتی کۆن ئەگەر مامەڵەکەت بۆ نوێکردنەوەی پاسپۆرت بێت.
  • بۆ منداڵی تازە لەدایکبوو (بەڵگەنامەی لەدایکبوون (شهادة الولادة) + وێنە تۆماری ئەلیکترۆنی منداڵەکە (صورة قيد الاكتروني )+ کارتی نیشتمانی باوکی (ڕەسەن)+ کارتی زانیاری باوکی (ڕەسەن)+ کۆپی پاسپۆرتی دایک و باوک ئەگەر هەبێت.
  • بۆ منداڵی خوار ١٨ ساڵ (کارتی نیشتمانی- (ڕەسەنی)ی خۆی + کارتی نیشتمانی(ڕەسەن)ی باوکی + کارتی زانیاری (ڕەسەن)ی باوکی + کۆپی پاسپۆرتی دایک و باوکی ئەگەر هەبێت.
  • بۆ هاووڵاتییانی سەرەوەی ١٨ ساڵ کە هاوسەرگیریان نەکردووە (کارتی نیشتمانی (ڕەسەن)ی خۆی + کارتی نیشتمانی(ڕەسەن)ی باوکی+ کارتی زانیاری (ڕەسەن)ی باوکی.
  • ئەگەر منداڵ باوکی کۆچی دوایی کردبوو یاخوود جیابوونەوە (بەڵگەنامەی پێسپاردن (حجة الوصاية بە زمانی عەرەبی)+ کارتی نیشتمانی خۆی(ڕەسەن)+ کارتی نیشتمانی دایکی(ڕەسەن)+ کارتی زانیاری بە ناوی دایکی(ڕەسەن).
  • ئەگەر منداڵ باوکی لە دەرەوەی وڵات بوو (حجة الوصاية المؤقتة (بەزمانی عەرەبی)+ کارتی نیشتمانی خۆی و دایک و باوکی (ڕەسەن)+ کارتی زانیاری باوکی (ڕەسەن).

 

تێبینی: بۆ نۆرەگرتن ڕۆژانی پێنجشەم سیستەمی ئەپلیکەیشنەکە دەکرێتەوە، کە هاووڵاتییان دەتوانن زانیارییەکان پڕ بکەنەوە و کات و ڕۆژی سەردانیان بۆ دیاری دەکرێت، بەمەبەستی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی، لەکاتی تەواوبوونی ڕێژەی پێویستی نۆرە، سیستەمەکە دادەخرێت تاوەکوو پێنجشەمی هەفتەی دواتر.

 

  • ئەگەر لەکات و ڕۆژی دیاریکراودا، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت نەکەیت، نۆرەکەت دەفەوتێت.
  • منداڵی خوار ١٨ ساڵ پێویستە باوک (وەلی ئەمر) خۆی ئامادەبێت لەکاتی جێبەجێکردنی مامەڵە و وەرگرتنەوە.

 

لینکی سیستەمی ئەندرۆید:

بۆ سیستەمی ئەندرۆید

 

لینکی سیستەمی ئای ئۆ ئێس:

بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس

 

یان لە ڕێگای ماڵپەڕی:

ماڵپەڕی فەرمی پاسپۆرتی عێراقی

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...