هه‌واڵ

پەیامێک لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ مامۆستایان

زێدپرێس

 

وەزارەتی پەروەردە لە پەیامێکدا بەبۆنەی ڕۆژی مامۆستایانی کوردستانەوە، سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی مامۆستان دەکات و پاتەی دەکاتەوە، کە حکوومەتی هەرێم لە هەوڵدایە بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانیان لەڕێگەی حکوومەتی عێراقەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

دەقی پەیامەکە:

 

ئەمڕۆ ٥ی تشرینی یەکەم، ڕۆژی جیهانی مامۆستایان و سبەی ٦ی تشرینی یەکەم ڕۆژی مامۆستایانی کوردستانە، وێڕای پیرۆزبایی گەرممان لە مامۆستایان بەپێویستی دەزانین سوپاس و پێزانینمان ئاڕاستەی ھەوڵ و ماندووبوون و دڵسۆزی مامۆستایان بکەین کە بەردەوامی دەدەنە پڕۆسەی پێگەیاندن و پەروەردەکردنی قوتابیان و خوێندکاران.

لەکاتێکدا ئەم یادە دەکەینەوە بەپێویستی دەزانین سوپاسی مامۆستایانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان  بکەین کە بە بەردەوامی و گەشەپێدان بە خوێندنی کوردی لەو ناوچانە پارێزگاری لە ناسنامەی کوردستانی بوون دەکەن .

بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی مامۆستایان و دابینکردنی شایستە داراییەکانیان حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام لە هەوڵە بۆ بەدەستهێنانی شایستە داراییەکانی کوردستان لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ  و پشتیوان بەخوای گەورە و ئیرادەی بەرزی نیشتیمانپەروەران ئەم دۆخە سەختانە تێدەپەڕن.

 

دووبارە پیرۆزبێت ڕۆژی مامۆستایانی کوردستان و جیهان.

راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە

٥ ی۱۰ی ۲۰٢٣

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...