هه‌واڵ

فەرماندەی هێزەکانی سنوری عێراق زنجیرەچیای حەسارۆست بەسەردەکاتەوە

زێدپرێس

 

ئەمڕۆ دووشەم ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، فەرماندەی هێزەکانی سنوری عێراق، سەردانی خاڵە سنورییە نوێیەکانی لەسەر زنجیرە چیای حەسارۆست لە هەولێر کرد.

فەرماندەی هێزەکانی سنوری عێراق ڕایگەیاند، فەریقی مافپەروەر محەمەد عەبدولوەهاب فەرماندەی هێزەکانی سنوری عێراق، سەردانی لیوای ٢ی سەربە فەرماندەیی سنووری ناوچەی یەک لە قەزای سیدەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، فەرماندەی هێزەکانی سنور، خاڵە سنوورییە نوێیەکانی لەسەر زنجیرە چیای حەسارۆست لە نزیک سێگۆشەی عێراق-ئێران-تورکیا بەسەر کردووەتەوە، کەم لەمدواییە هێزەکانی پاسەوانی سنور تیایاندا جێگیر کراون و ڕاگەیەنراوەکە دەڵێ “لەمدواییە لەلایەن هێزەکانمانەوە گیراون”.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، سەردانەکەی فەرماندەی هێزەکانی سنور، بەمەبەستی پشکنین و بەدواداچوون بۆ ئەو ڕێکارە ئەمنییانەیە کە بۆ پاراستنی ئاسایشی سنور لەبەرگیراون.

فەریق محەمەد عەبدولوەهاب، دووپاتی لەسەر نیازی وەزارەتی ناوخۆی عێراق کردووەتەوە، لەڕێگەی فەرماندەیی هێزەکانی سنورەوە، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی سنووری عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، کردنەوەی خاڵە نوێیەکان و دابینکردنی کامێرای چاودێری لە سنورەکاندا، بەشێوەیەک کە پارێزگاری تەواو مسۆگەر بکات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...