هه‌واڵ

بڕیاری مۆڵەتدان بە زەوی سندووقی چووە بواری جێبەجێکردنەوە

زێدپرێس

 

بڕیاری پێدانی مۆڵەت بە زەوی سندووقی لەژێر جێبەجێکردندایە و پارێزگاری هەولێریش ڕایدەگەیەنێت، خەڵکێکی زۆر سوودمەندبوونە لە بڕیارەکە سوودمەندبوونە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ هەینی ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، ڕایگەیاند، دوای پێداچوونەوە و کەمکردنەوەی نرخی ئەو زەوییانەی سندووقین، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە چەند مەرجێک مۆڵەت بە زەوی سندووقی بدات.

ڕوونیکردنەوە، ئێستا بڕیارەکە لەژێر جێبەجێکردندایە، ھەر ھاووڵاتییەک زەوی زیادەڕۆی ھەیە، بەڵام زەوییەکە دەکەوێتە نێوان دوو خانوو، دەتوانێت مۆڵەتی دروستکردنی خانوو بەدەست بێنێت.

پارێزگاری هەولێر گوتیشی “لەو چەند ڕۆژەی ڕابردوو بەھۆی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی حکوومەت زۆر ھاووڵاتیی سوودمەندبوونە لە بڕیاری مۆڵەتدانی زەوی سندووقی و ڕۆژانە ھاووڵاتییان سەردانی شارەوانییەکان دەکەن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی دروستکردنی خانوو.”

لە ١ی نیسانی ٢٠٢٣، پارێزگاری هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی خۆجێی شارەکە کۆبوونەوەیەکیان لەبارەی کێشەی زەوی سندووقی سازکرد و هەرئەوکات ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە، ئەو هاوڵاتییانەى کە خاوەنى زەوی سندووقیین و لە ماوەى ڕابردوودا داواکارییان پێشکەش بە قایمقامیەتى سنوورەکەیان کردووە بۆ دروستکردنى خانوو، لە بەیانییەوە دەتوانن بەدواداچوون بۆ مامەڵەکانیان بکەن بۆ وەرگرتنى ڕێگەپێدان. ئەوانەیشى کە هێشتا داواکارییان پێشکەش نەکردووە، لەبەیانییەوە دەتوانن دەست بە مامەڵەکانیان بکەن و داوکاریی پێشکەش بە قایمقامیەتى سنوورەکەیان بکەن بۆ وەرگرتنى ڕێگەپێدانى دروستکردنى خانوو.

لە کۆتایی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو، حکوومەتی هەرێم بڕیاری لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی زەوی سندووقی دا، بە پێدانی مۆڵەتی دروستکردنی خانوو لەسەر زەوییە سندووقییەکان.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...