هه‌واڵ

سه‌رۆكی هەرێم بانگهێشتى ئيمارات ده‌كرێت

زێدپرێس

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی ئیمارات دەکرێت، بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لوتکەی جیهانیی بۆ کاری کەشوهەوا.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌م ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ئه‌لزاهرى، كونسلى گشتيى ئيمارات له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوی سەرۆکایەتی هەرێم، له‌ ديدارێكدا، كونسلى گشتيى ئيمارات بانگهێشتنامه‌يه‌كى شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان، جێگری سەرۆکی ئیماراتی به‌ نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێم گه‌ياند، بۆ سه‌ردانى ئيمارات و به‌شداريكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى جيهانيدا بۆ كارى كه‌شوهه‌وا (COP28) كه‌ ڕۆژانى يه‌ك و دووى ديسه‌مبه‌رى داهاتوو له‌ شارى ئێكسپۆ دوبه‌ى ئه‌نجام ده‌درێت، کە هاوکاتە له‌گه‌ڵ ڕۆژى نيشتمانيى ئيمارات.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌ى گه‌ڕى بيست و هه‌شته‌مينى كۆنگره‌ى لايه‌نه‌كانى ڕێككه‌وتنى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كاندا ده‌رباره‌ى گۆڕانى كه‌شوهه‌وا دێت كه‌ ئيمارات سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌م گه‌ڕه‌ى ده‌كات و له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێككه‌وتنى پاريس پرسه‌كانى تايبه‌ت به‌ گۆڕانى كه‌شوهه‌وا و چۆنيه‌تيى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى لێكه‌وته‌كانى و ڕۆڵى وڵاتانى جيهان له‌ كه‌مكردنه‌وى مه‌ترسييه‌كانيدا، تاوتوێ ده‌كات.

“ده‌رفه‌ته‌کانی وه‌به‌رهێنانی ئیماراتی له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان، دوايين په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو”، ڕاگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم ئاماژەی بۆ کردووە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...