هه‌واڵ

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەدایکبووانی ساڵی ٢٠٠٦ ئاگادار دەکاتەوە

زێدپرێس

 

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق گەنجانی لەدایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٦ تا ٢٥ی شوباتی ٢٠٠٦ ئاگادار دەکاتەوە و داوایان لێ دەکات داتاکانیان نوێ بکەنەوە و کارتی بایۆمەتری دەنگدان وەربگرن.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق-ئۆفیسی هەولێر، ئاماژەی داوە، لەدایکبووانی ١ی کانوونی دووەم تا ٢٥ی شوباتی ٢٠٠٦ بۆ نوێکردنەوەی داتا و بەدەستهێنانی کارتی بایۆمەتری دەنگدان، بەمەبەستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تا ١٩ی تشرینی یەکەم (ئەم مانگە)یان لەبەردەستدایە.

کۆمسیۆن داوا دەکات، سەردانی بنکەکانی تۆمارکردن بکەن و بەڵگەنامەی ڕەسەن و کۆپی لەگەڵ خۆیان ببەن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...