هه‌واڵ

لە هێرشێکی درۆنی لە سنوری ڕانیە دوو ژن بریندار بوون

زێدپرێس

 

لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی لە گوندی بۆسکێنی دەڤەری ڕانیە، دوو ژن بریندار بوون.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

هێرشەکە کەمێک پێش ئێستا ئەنجامدرا و  گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە هاووڵاتییەکی دەڤەرەکە بۆ زێدپرێسی ناردووە، دیمەنی قوربانییەکان پیشان دەدات کە لە سەر شەقامی سەرەکی گوندەکە کەوتوون و خەڵکێکی زۆر دەوریانداون.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی زێدپرێس، دوای گەیشتنی لایەنە پەیوەندیدارەکان بە شوێنی ڕووداوەکە، هەردوو بریندارەکە بۆ نەخۆشخانەی ڕانیە گواستراونەتەوە، بەمەبەستی فریاگوزاری تەندروستی و چارەسەری پزیشکی.

هێشتا ناسنامەی بریندارەکان بۆ زێدپرێس ڕوون نییە، بەڵام سەرچاوەیەک گوتی، گومان دەکرێت قوربانییەکان ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان/پەکەکە بن و لەلایەن تورکیاوە بە ئامانجگیرابن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...