هه‌واڵ

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر سکاڵای وەزیری دارایی گیرا

زێدپرێس

 

کەریم عەلی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ پاش چوونە بەردەم دادگای لێکۆڵینەوە لەسەر سکاڵایەکی وەزارەتی دارایی، بە فەرمانی دادوەر ڕاگیرا.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

کاوە لەتیف، پارێزەری کەریم عەلی، بە ڕادیۆی “دەنگ”ی ڕاگەیاندووە: دوای ئەوەی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە سکاڵا لەسەر کەریم عەلی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکرا، ئەمڕۆ چووە بەردەم دادگای لێکۆڵینەوەی کەلار و لەلایەن دادوەرەوە بڕیاری ڕاگرتنی درا هەتا تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان و ئێستا لە گرتووخانەی ئاسایش ڕاگیراوە.

گوتیشی: سکاڵاکەی وەزارەتی دارایی بە پشت بەستن بە مادەی (٢)ـی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن تۆماری کردووە.

بەپێی یاسا تەوقیفکردن تاوەکو ١٥ ڕۆژە، پارێزەرەکەی کەریم عەلی جەختی لەوە کردەوە و گوتی: سبەی هەوڵدەدەین بە کەفالەت ئازادی بکەین، بەڵام بڕیار لای دادوەرە ئازادی دەکات یاخود نا.

کەریم عەلی، پێشتر لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیی دا باسی لە بونی حاڵەتی نایاسایی و قاچاخی لە دەروازەی پەروێزخان کردبوو، کە دەروازەیەکی نێودەوڵەتی نێوان ئێران و هەرێمە لە گەرمیان، لەدوای بەرنامەکەش وەزارەتی دارایی لە کۆنگرەکەی ڕۆژنامەوانیی دا وەڵامی دایەوە و چەند ڕۆژێک دواتر سکاڵای لە دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەسەر تۆمارکرد و فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرا.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...