هه‌واڵ

یەکێتی مامۆستایان: بێباکی حکوومەت ئەوەندەی دی کەرتی پەروەردە ئیفلیج دەکات

زێدپرێس

 

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان/لقی سلێمانی، ڕایدەگەیەنێت، بێباکی حکوومەت ئەوەندەی دی کەرتی پەروەردە و فێرکردن بەرەو ئیفلیج بوون دەبات.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەم ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، یەکێتی مامۆستایانی کوردستان/لقی سلێمانی ڕاگەیەنراوێکی پێوەست بە ناڕەزایەتی و نیگەرانییەکانی مامۆستایان و وانەبێژان بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوەکەی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان/لقی سلێمانی، دوابەدوای ئەو خۆپیشاندان و گردبوونەوانەی مامۆستایان و وانەبێژان دێت، کە ئەمڕۆ یەکشەم لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و چەندین شار و شارۆچکەی هەرێمی کوردستان، بە مامۆستایانی بەشی خوێندنی کوردی لە پارێزگای کەرکووکیشەوە، بەڕێوەچوو.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، لەکاتێکدا بە ئومێدەوە چاوەڕێی حکوومەتی هەرێم بوون کە “بۆ یەک جار بێت یەک داخوازی مامۆستای نیگەران جێبەجێ بکات، سەرەڕای (ڕاگرتنی مووچە و پاشەکەوتی مووچە و مووچەی هەڵپەسێردراو و بڕدراو و چارەکە مووچە و سێ ڕوبعە مووچە)، کە لە هەشت ساڵی ڕابردوودا وەڵامی ئەرێنی داخوازی مامۆستایان بداتەوە و مووچەی مانگەکانی ٧ و ٨ بەیەکەوە دابەش بکات، بەڵام ئەمجارەیش کادیری هەستیارترین سێکتەری بەڕێوەبردن و حکوومەتداری فەرامۆش کرد”.

زیاتر دەڵێ “ئەم بێباکییەی حکوومەت نیگەرانییەکان و مەودای دووری نێوان مامۆستا و حکوومەت فرەوانتر دەکات و هێندەی تر کەرتی پەروەردە و فێرکردن بەرەو ئیفلیج بوون دەبات”.

لەو ڕوانگەیەوە دەڵێن “هەر بۆیە، بۆ ڕاستکردنەوەی دۆخەکە و ئاشتەوایی گشتی داواکارین لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی ٨ و ٩ شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بەیەکەوە دابەش بکات، جێبەجێکردنی ئەم داواکارییە دەبێتە متمانەبەخشینەوە و بوژاندنەوەی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...