هه‌واڵ

ئاگادارییەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

زێدپرێس

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت، ئەو فەرمانبەرانەی لە تاقیکردنەوەی خوێندنی باڵا دەرچوون، پێویستە تا ١٩ی تشرینی یەکەم مامەڵەکانیان تەواو بکەن.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی خۆی ئاگادار دەکاتەوە، ئەو فەرمانبەرانەی لە تاقیکردنەوەی خوێندنی باڵا دەرچوون و تا ئێستا مامەڵەی خوێندنی باڵایان نەکردووە، پێویستە تا ڕێککەوتی ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، سەردانی دیوانی وەزارەت بکەن بۆ پێشکەشکردن و تەواوکردنی مامەڵەکانیان، بەپێچەوانەوە وەک وەزارەتەکە دەڵێ “لە دوای ئەو وادەیەوە هیچ مامەڵەیەک وەرناگیرێت و مافی مۆڵەت وەرگرتنیان دەفەوتێت.”

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...