هه‌واڵ

لە ھەولێر چوار کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمان و دەرمانخانەیەک داخران

زێدپرێس

بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، داخستنی چوار کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمان و دەرمانخانەیەک لە شاری هەولێر ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ چوارشەم ٩ی ئابی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان، سەر بە وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕای گەیاند، لە درێژەی کار و چالاکییەکانی تیمی چاودێری بازاڕی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان و بە ھاوکاری لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی ھەولێر ژمارەیەک کۆمپانیای ھاوردەکردنی دەرمان و چەند دەرمانخانەیەک بەسەرکرانەوە، بە مەبەستی پشکنین و چاودێریکردنیان بۆ جێبەجێکردنی مەرج و ڕێنماییەکان.

لە ئەنجامی پشکنینەکەدا، چوار کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمان بە هۆکاری سەرپێچیکردن لە ڕێنماییەکان داخران و دەرمانخانەیەکیش بەهۆی مامەڵەکردن بە دەرمانی قاچاخ و بێسەرچاوە داخرا.

‏‎بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان ھۆشداری دەدات بە سەرجەم ئەو شوێنانەی کە مامەڵە بە بەرهەمی دەرمانسازی و پزیشکییەوە دەکەن، پابەندی گشت ڕێنماییەکان بن و بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی توندیان دەکاتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...