هه‌واڵ

سلێمانی؛ گردبوونەوەی مامۆستایانی وانەبێژ دەستی پێکردەوە

زێدپرێس

 

مامۆستایانی وانەبێژ لە شاری سلێمانی، جارێکی دی دەستیان بە خۆپیشاندان و گردبوونەوە کردەوە و داوای دامەزراندن دەکەن.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ چوارشەم ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، ژمارەیەک لە مامۆستایانی وانەبێژ لە شاری سلێمانی دەستیان بە خۆپیشاندان و گردبوونەوە کردەوە. ئەوان داوای دامەزراندن و هەروەها چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و شایستە داراییەکانیان دەکەن.

ئەمڕۆ ٣٥ ڕۆژ بەسەر یەکەمین ڕۆژی دەستپێکی خوێندن لە هەرێمی کوردستان تێپەڕ دەبێت و لە سەرەتایشەوە مامۆستایانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و چەند بەڕێوەبەرایەتییەکی دیکەی پەروەردە، بایکۆتی دەوامیان کردووە.

هەرچەند لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ژمارەیەکی دیاریکراو لە قوتابخانەکان دەستیان بە خوێندن کردووە، بەڵام هێشتا زۆرینەی هەرە زۆری قوتابخانەکان دەوامیان تێدا ناکرێت.

بەگوێرەی ئامارەکانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان زیاتر لە ٦٠ هەزار مامۆستا لەو سنورەدا بایکۆتی دەوامیان کردووە و بەهۆیەوە ٦٠٠ هەزار قوتابی لە خوێندن بێبەش بوون.

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشتر هۆشداری داوە، کە کارنامەی خوێندن ناگۆڕدرێت و پێویستە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە دەست بە پڕۆسەی خوێندن بکەنەوە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...