هه‌واڵ

بە تۆمەتی ڕاوکردن هاووڵاتییەك دەستگیر کرا

زێدپرێس

 

هاووڵاتییەک لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستانی ئاغجەلەرەوە، بەتۆمەتی ڕاوکردنی باڵندەی کێوی دەستگیر کرا.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ یەکشەم، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ژینگە و دارستانی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند، لە سنوری گوندی گۆپتەپە، لە لایەن مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی ئاغجەلەرەوە، هاووڵاتییەك دەستگیر کراوە، کە بەهۆکاری ڕاوکردنی باڵندەی کێوی و هاوکات دەستگیرا بەسەر چەکێکی جۆری (بادی) و یەك لایت، کە بۆ مەبەستی ڕاوکردنەکە بەکاریهێناون.

پۆلیسی دارستان دەڵێ، “پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی”.

لە هەرێمی کوردستاندا، یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە و ڕێنماییەکانی تایبەت بە ڕێکخستنی ڕاوکردن، ڕاوکردن سنوردار دەکەن و بۆ ڕاوکردنی هەر جۆرە باڵندە و ئاژەڵێکی کێویش سزایەکی تایبەت دیاریکراوە کە هەندێکجار خۆی لە پێبژاردنی چەندین ملیۆن دینار دەدات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...