هه‌واڵ

ئەنجوومەنی وەزیران دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ڕەت کردەوە

زێدپرێس

 

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنەوەی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان نەدا و ئەوەش بەهۆی قەیرانی داراییەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی نووسراوێکی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، کە بە واژۆی ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەرکراوە، ئەنجوومەنی وەزیران داواکاری دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ڕەت کردووەتەوە.

نووسراوەکە، ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کراوە، سەبارەت بە داخوازی دووبارە دامەزراندنەوەی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەسەر ئاستی بەشەکانیان، لەسەر ئەو بنەمایەی کە پێشتر فەرمانی دامەزراندن بۆ سێ یەکەمەکان دەرکراوە، بەڵام پەیوەندییان بە زانکۆ و پەیمانگاکان نەکردووە.

هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە، بەهۆی زۆری ژمارەی داواکاری هاوشێوە و تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر بەسەر دەرچوونی فەرمانی دامەزراندنیان و بەڕەچاوکردنی دۆخی دارایی ئێستای حکوومەتی هەرێم، ڕەزامەندی نەدرا لەسەر دووبارە دامەزراندنەوەی دەرچووانی ئاماژەپێکراو.

نووسراوەکە دەڵێ، دەکرێت دوای باشتربوونی دۆخی دارایی، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجوومەنی گشتی ڕاژە، لە چوارچێوەی پڕکردنەوەی بۆشایی میلاکی وەزارەتەکان، پێشخەری بە سێ یەکەمەکان بدرێت.

پێشتر، ژمارەیەک زۆر لە سێ یەکەمەکانی نێوان ساڵانی ٢٠٠٣ تا ٢٠١٧ فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەرچووە، بەڵام لە کاتی خۆی مامەڵەی دامەزراندنیان ئەنجام نەداوە و ئێستایش ئەنجوومەنی وەزیران ئامادە نییە فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەربکاتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...