هه‌واڵ

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی مەترسیدار ڕادەگەیەنێت

زێدپرێس

 

باندێکی سێ کەسی لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیرکران، کە بەناوی هێزە ئەمنییەکانەوە و لە ژێر فشار و هەڕەشەدا، بەدرێژایی دوو ساڵ ئەندامێکی نەوجەوانی خێزانێکیان ناچارکردووە پارەیان بۆ ببات و لەو ماوەیەدا ٥٢ ملیۆن دیناریان لێ سەندووە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ شەممە، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی‌ نووسینگەی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ كوردسات، سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد، كە لەڕێگەی‌ یارییە ئەلیكترۆنییەكانەوە لەژێر فشار و هەڕەشەدا ٥٢ ملیۆن دینارییان لە هاووڵاتییەك سەندووە.

پۆلیسی سلێمانی باسی لەوە کردووە، دوای‌ ئەوەی‌ هاووڵاتییەك سكاڵای‌ تۆماركرد كە بڕێك پارە لەناو ماڵەكەیدا دیار نەماوە، مەفرەزەكانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد، سەرەنجام دەركەوت كە باندێكی‌ سێ كەسی لەژێر فشار و هەڕەشەدا یەكێك لە ئەندامانی‌ ئەو ماڵە كە نەوجەوانە، ناچاریانكردووە كە بڕی ٥٢ ملیۆن دیناریان لەماوەی‌ دوو ساڵدا پێبدات، دواتر داوای‌ برێك پارەی‌ تریان لێكردووە و ناوی‌ هێزە ئەمنییەكانیان بەكارهێناوە بۆ ترساندنی‌.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوە، بە بڕیاری دادوەر، دەست بە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون کراوە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران و دواتر دەستگیرکراون، لەكاتی‌ دەستگیردنیشیاندا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێكی بێسەرەتا و لاپتۆپێك و چەند مۆبایلێكدا گیراوە.

ئێستا، تۆمەتباران بەناوەکانی (أ. س. أ) و (ب. د. ع) و (أ. ح. ح) بە بڕیاری‌ دادوەر و بەپێی‌ ماددەی‌ ٤٥٢ لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button