هه‌واڵ

هەڵەبجە؛ لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک تەقە لە پۆلیس دەکات

زێدپرێس

 

لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک، بە چەکی کلاشینکۆف تەقە لە هێزەکانی پۆلیس دەکات و دوو کارمەندی پۆلیس بریندارن.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ سێشەم، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، لەلایەن تۆمەتبارێکەوە و لەکاتی دەستگیرکردنیدا، بە چەکی کلاشینکۆف ڕووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بووەتەوە و دوو کارمەندی پۆلیسی بریندار کردووە.

تۆمەتبارەکە بەناوی (س. ک. ی.) تەمەنی ٣٨ ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی شێخ ئیسماعیلی پارێزگای هەڵەبجەیە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگاکە دەڵێ، مەفرەزەیەکی هاوبەشی هەردوو بنکەی پۆلیسی  هەڵەبجە  و بنکەی پۆلیسی فریاکەوتن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە چوون، کە دوو فەرمانی دەستگیرکردنی لە دادگای کەتن و دادگای لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە هەبووە، بەڵام تۆمەتبارەکە خۆی بەدەستەوە نەداوە و بە چەکی کلاشینکۆف تەقەی لە مەفرەزەکەی پۆلیس کردووە و دوو کارمەندی پۆلیسی بریندار کردووە.

دواتر، تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە، وەک ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بۆ دەکات، “بەبڕیاری  دادوەر  بەندکراوە و  دەست بەسەر چەکەکەیدا گیراوە”.

زیاتر دەڵێ “ئەم  تۆمەتبارە  هەشت  دۆسیەی  لێکۆڵینەوەی هەیە، بەپێ  ماددەی  خراپ  بەکارهێنانی  ئامێری  پەیوەندی و هەڵگرتنی چەکی  بێمۆڵەت  و پێشینەی  تاوانی  هەیە و دووجار لە دادگای کەتن سزا دراوە بۆ ماوەی ساڵێک و شەش مانگ”.

بەپێی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، فەرمانەکانی دەستگیرکردنی ئەمجارەی تۆمەتبارەکە، بەپێی ماددەی ٢٢٩ی یاسای سزاکان لە دادگای کەتن و ماددەی ٢ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندییە لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...