هه‌واڵ

عەقید ساڵح زراری فەرماندەی لیوای ١٨ی پێشمەرگە شەهید بوو

زێدپرێس

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەم ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، عەقید ساڵح زراری فەرماندەی لیوای ١٨ی پیادەی هێزەکانی پێشمەرگە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر گیانی لەدەستدا.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ڕۆژی یەکشەم، ٢٢ی تشرینی یەکەم، شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە چیای قەرەچوغ ڕوویدا، بەهۆیەوە ژمارەیەک پێشمەرگە شەهید و برینداربوون و لە ڕیزەکانی سوپای عێراقیش لانیکەم دوو سەرباز کوژراون.

لە ڕۆژی یەکەمی شەڕەکەدا، هەریەک لە عەقید کاکە جەوهەر قەهار فەرماندەی فەوجی ١ی لیوای ١٨ی پیادە و هاوڕێ جەوهەر ڕەحمان پێشمەرگەی لیوای ١٨ی پیادە شەهید بوون و بەوەش ژمارەی شەهیدانی پێشمەرگە لە شەڕی قەرەچوغ بۆ سێ شەهید بەرزبوویەوە.

عەقید ساڵح فەتاح سلێمان ناسراو بە (ساڵح زراری) لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، بە فەرماندەی لیوای ١٨ی پیادە دەستبەکاربوو.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button