هه‌واڵ

تورکیا دوو ئۆتۆمبێلی گەریلاکانی پەکەکەی لە سیدەکان بە ئامانج گرت

زێدپرێس-سۆران

 

تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دوو ئۆتۆمبێلی گەریلاکانی پەکەکەی لە سنوری سیدەکان بە ئامانج گرت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

سەرچاوەیەکی سەربازی لە سنوری شارۆچکەی سیدەکان سەربە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ زێدپرێس ڕایگەیاند، دوو ئۆتۆمبێلی گەریلاکانی پەکەکە لە سنوری گوندەکانی داسنی و بێجوانانی سەر بە سیدەکان لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە بە ئامانج گیراون و هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی سووتاون.

ڕوونیکردەوە، تا ئێستا زانیاری دروست لەسەر هەبوونی زیانی گیانی نییە، بەڵام ئەگەری زۆر هەیە کە زیانی گیانی لە هێرشەکەدا هەبێت.

شەوی ڕابردوو، کامەران عوسمان لە تیمی کوردستانی CPT ڕایگەیاند، کە لە کاتژمێر ٨:٣٠ی خولەکی ئێوارەوە، فڕۆکە جەنگییەکان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا دەستیان بە بۆردمانێکی خەستی چەند گوند و ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان کردووە.

ئەو، کە ڕێکخراوەکەیان چاودێری و تۆماری هێرش و دەستدرێژییەکانی تورکیا لە باشوری کوردستان دەکات، ڕوونیکردەوە، گوندی خاستوو و گوندەکانی تری ناوچەی زێباری لە دەڤەری بادینان و گەلی بێجوانان و گوندی بۆڵێ لە سنوری سیدەکان و گوندەکانی بەستە و مارەدوو لە ناوچەی مەنگوڕایەتی قەزای پشدەر و گوندەکانی ئێندزە و سڵێ و بۆڵێ و سورەدێ لە بناری قەندیل، ئامانجی بۆرمانەکانی شەوی ڕابردووی سوپای تورکیا بوون.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...