هه‌واڵ

بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ڕاگیرا

کۆمپانیای داناگازی سەرکار لە کێڵگەی کۆرمۆر، ڕایگەیاند، لەپێناو سەلامەتی و تەندروستی کرێکارەکانی، بەشێوەیەکی کاتی بەرهەمهێنانیان لە کێڵگەی کۆرمۆر ڕاگرتووە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ دووشەم، ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٤، کۆمپانیای داناگازی سەرکار لە کێڵگەی کۆرمۆر لە ڕاگەیەندراوێکدا بە ئاماژەدان بەوەی سەلامەتی و تەندروستی کرێکاران و کارمەندان “لە پێشینەی کارەکانی کۆمپانیاکەیە”، بەشێوەیەکی کاتی بەرهەمهێنانی لە کێڵگەکە ڕاگەیاند.

کۆمپانیای داناگاز، لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەو هێرشە درۆنییە کردووە، کە لە کاتژمێر ٦:٤٠٠ خوولەکی ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤ کرایە سەر کێڵگەکە .

داناگاز ڕایگەیاندووە، لە ئەنجامی ئەو هێرشە تیرۆریستییەدا، کە کۆگایەکی گازی کۆندێنسەیتی کردووەتە ئامانج، بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی چوار کرێکاری کۆمپانیاکە و برینداربوونی هەشت کارمەندی دی، کە سەرقاڵی کارکردن لە کۆگاکە بوون.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، داناگاز گوتوویەتی: “سەلامەتی و تەندروستیی کارمەندان و بەڵێندەران گرنگترینە لەلای کۆمپانیای دانەگاز. هەرچەندە زیانی کەم بە دامەزراوەکان و ئامێرەکان کەوتووە، بەڵام بەرهەمهێنانمان بە شێوەی کاتی وەستاندووە و ڕێوشوێنەکانی کارکردنمان گۆڕیوە.”

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، کۆمپانیای داناگاز “لەبەرزترین ئاست” لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لە دانوستاندان بۆ یارمەتیدانیان لە بەسزاگەیاندنی بکەرانی ئەو کردەوە تیرۆریستییە و هەروەها لە پێوەندیدان بۆ ئەوەی دواجار بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر دەست پێ بکاتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...