ئاگادارییەک لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانەوە
زێدپرێس
عادل مەلا ساڵح گوتەبێژی وەزارەتەکە، ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی خۆیان بە کەسوکاری ڕووفاتی ئەو ١٧١ ئەنفالکراوە دەزانن، کە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی بیابانەکانی سەماوە، دۆزراونەتەوە، لە ئێستاوە تا ١٥ ڕۆژی دیکە پەیوەندیی بە وەزارەتەکەوە بکەن، بەمەبەستی وەرگرتنی نموونە بۆ پشکنینی دی ئێن ئەی.
ئاماژەیدا، لەدوای دەرکەوتنی ئەنجامەکانی ئەو پشکنینە، بەپێی ئەنجامەکە و بەڵگە و دۆکیۆمێنتەکان بڕیار لەسەر گەڕاندنەوەی ڕووفاتەکان دەدرێت بۆ هەرێمی کوردستان و زێدی خۆیان.
گوتەبێژەکە، داوا لە کەسوکاری ئەنفالکراوانی چەمچەماڵ و گەرمیان دەکات، کە هێشتا ڕووفاتی کەسوکاریان نەهێنراوەتەوە، هاوکاریان بن لە پێدانی نموونە بۆ پشکنینی (دی ئێن ئەی) لەو ماوەیەی کە دیاریکراوە.
چەند ساڵێکە ڕووفاتی ١٧١ ئەنفالکراوی گەرمیان، لە پزیشکی دادی بەغدا ماونەتەوە و بەهۆی ئەنجامنەدانی پشکنینی دی ئێن ئەی و نەناسینەوەی کەسوکارییان، تا ئێستا بۆ هەرێمی کوردستان نەگێڕدراونەتەوە.
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراون، چەند ژمارە تەلەفون و ئیمەیڵی دیاریکردووە تا کەسوکاری ئەنفالکراوان لەڕێگەیانەوە پەیوەندی بکەن و نموونەی خوێنیان وەربگیرێت، بەمەبەستی پشکنینەکە.
ئەمانە ژمارە و ناونیشانەکانن:
گەرمیان
07719492754
چەمچەماڵ:
07503373577
ئیمەیڵ
ministrymartyrs@gmail.com