هه‌واڵ

ژمارەی قوربانییانی کەرتی غەززە زیاتر هەڵدەکشێت

زێدپرێس

 

لە سەرەتای جەنگی ئیسڕائیل و حەماسەوە تا ئێستا، ٧ هەزار و ٣٢٦ کەس لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ١٩ هەزار برینداریش هەن.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین، لە دەستپێکی شەڕی ئیسڕائیل و حەماسەوە تا ئێستا، ٧ هەزار و ٣٢٦ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە لەناویاندا ٣ هەزار و ٣٨ منداڵ و هەزار و ٧٢٦ ئافرەت هەن.

ئامارەکان پیشانی دەدەن، لە سەرەتای شەڕەکەوە تا ئێستا، ١٨ هەزار و ٩٦٧ کەس برینداربوون، جگە لە شوێنبزربوونی هەزار و ٦٠٠ کەسی دیکە تەنیا لە کەرتی غەززەدا.

ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفرەوانی کردە سەر ئیسڕائیل و چەکدارەکانی سنوری ئیسڕائیلیان بڕی، لە بەرانبەردا و لەوکاتەوە تا ئەمڕۆ ئیسڕائیل دەستی بە هێرشێکی چڕی ئاسمانی بۆ سەر کەرتی غەززە کردووە و تا ئێستایش بەردەوامە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...