هه‌واڵ

مەسرور بارزانی: ناکرێت چیتر مافی مووچەخۆرانی هەرێم پێشێل بکرێت

زێدپرێس

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، شاندی حکوومەتی هەرێم، داتا و زانیاری پێویستیان پێشکەش بە لایەنەکانی عێراقی کردووە و ناکرێت چیتر مافی مووچەخۆرانی هەرێم پێشێل بکرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەو گوتانەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئێريك شۆڤاليێ باڵيۆزى فه‌ڕه‌نسا له‌ عێراق، هات.

سەرۆکی حکوومەت، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، کە ئەمڕۆ شەممە، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، مەسرور بارزانی پێشوازی لە ئێريك شۆڤاليێ باڵيۆزى فه‌ڕه‌نسا له‌ عێراق کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، دوايين گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ کراوە.

مەسرور بارزانی، باسی لەوە کرد، کە تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکەیان تایبەت بووە بە پێویستیی دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، “بە تایبەتی دوای ئەوەی حکوومەتی هەرێم، بە داتا و زانیاری وردەوە، ڕوونکردنەوەی پێویستیان پێشکەشی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی فیدراڵ کردووە”.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێم، زیاتر دەڵێ “پێویستە حکوومەتی فیدراڵیش، شایستە داراییەکانی هەرێم بنێرێت، چونکە ناکرێت چیتر مافی مووچەخۆرانی هەرێم پێشێل بکرێت”.

“گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان و پاراستنی نێردە دیپلۆماتییەکان و هێزەکانی هاوپەیمانان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکەمان بوو”، وەک ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...