هه‌واڵ

ئەمریکا؛ زیاتر لە ٣٠٠ خۆپیشاندەری هاوسۆزی فەڵەستین دەستگیرکران

زێدپرێس

 

گرووپی ڕێکخراوەیی (دەنگی جوو بۆ ئاشتی) ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە ٣٠٠ خۆپیشاندەری جوو و پاڵپشتیکارانیان لە خۆپیشاندانەکەی دژبە ئیسڕائیل لە نیویۆرک دەستگیرکراون.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ شەممە، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، گرووپی ڕێکخراوەیی (دەنگی جوو بۆ ئاشتی) لە ئەمریکا، ڕایگەیاند، زیاتر لە ٣٠٠ خۆپیشاندەری جوو و پاڵپشتیکارانیان لەلایەن پۆلیسی وڵاتەکەوە دەستگیرکراون، لەکاتێکدا شەوی ڕابردوو گرووپەکە خۆپیشاندانێکی بەرفرەوانی لەناو گەورە وێستگەی شەمەندەفەری نیویۆرک لەپێناو پاڵپشتی لە گەلی فەڵەستین و دژبە سیاسەتی ئیسڕائیل بەڕێوەبرد.

خۆپیشاندەران، داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی شەڕ و ئاگربەستیان لە کەرتی غەززەدا دەکرد.

دەنگی جوو بۆ ئاشتی، لەوەتەی شەڕی ئیسڕائیل و حەماسەوە، بەتوندی پاڵپشتی لە فەڵەستین دەکات و ڕۆژانە چالاکی مەدەنی لە شێوەی خۆپیشاندان لە شارە گەورەکانی ئەمریکا وەک واشنتن دی سی و نیویۆرک بەڕێوەدەبات. جگەلە کەسایەتییە جووەکان، سەدان و هەزاران موسڵمان و بەتایبەت فەڵەستینییەکانی نیشتەجێی ئەمریکا، لە چالاکییە مەدەنییەکانی گرووپەکەدا بەشدارن.

گرووپە ڕێکخراوەییەکە بەتوندی سەرکۆنەی دەسەڵاتدارێتی ئیسڕائیل دەکات لە پێوەندی لەگەڵ فەڵەستین و ڕاشکاوانە ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی ئیسڕائیل دەیکات، بریتییە لە داگیرکاری و ئاپارتاید و شەڕی سەر غەززەیش بە کۆمەڵکوژی و جینۆساید پێناسە دەکەن.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...