هه‌واڵ

چەند ڕۆژێک تونێلی پیرمام دادەخرێت

زێدپرێس

 

لە ڕۆژی ١ی مانگی داهاتووەوە تا ٣ی مانگ، تونێلی پیرمام لە سایدی چوون لە هەولێرەوە بۆ شەقڵاوە دادەخرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەپێی ئەو ئاگەدارییەی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژی یەکشەم ١ی تشرینی یەکەم تا سێشەم ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، تونێلی پیرمام لە سایدی چوون لە هەولێرەوە بۆ شەقڵاوە دادەخرێت، ئەوەش بەهۆی هێلکاری و نۆژەنکردنەوەی هێماکانی هاتوچۆی ناو تونێلەکە.

پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، شوفێران ئاگەدار دەکاتەوە، کە لە کاتژمێر ١٢:٠٠ی شەوی یەکشەم لەسەر دووشەمەوە، ڕێگاکە لە ئۆڤەرپاسی پیرمامەوە دادەخرێت و شوفێرانی ئۆتۆمبێلە بچووکەکان وەک جێگرەوە دەتوانن ڕێگای پیرمام بەکاربهێنن، ئۆتۆمبێلە گەورەکانیش دەتوانن هەردوو ڕێگای هەنارە و شێخ توراب بەکاربێنن تا کاتژمێر ٦:٠٠ی بەیانی ڕۆژی دووشەم و لە ڕۆژی دواتریش بە هەمان شێوە لە کاتژمێر ١٢:٠٠ی شەو تا ٦:٠٠ی بەیانی، سایدی چوون لە هەولێرەوە دادەخرێت، بەڵام لە ڕۆژی سێیەمدا، سایدی هاتن لە شەقڵاوەوە بۆ هەولێر لە دەروازەی کۆڕێ دادەخرێت و شوفێران بۆ هاتنە هەولێر دەتوانن بچنەوە ناو شارۆچکەی کۆڕێ و پاشان لە پیرمامەوە بگەنە هەولێر.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...