هه‌واڵ

وەزارەتی پێشمەرگە ٨٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی دەفرۆشێت

زێدپرێس

 

وەزارەتی پێشمەرگە، فرۆشتنی ٨٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی و کۆمەڵێک ئامێری دیکە لە دوو زیادکردنێکی ئاشکرادا دەفرۆشێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ دووشەم، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوو (زیادکردنی ئاشکرا)ی لە بەڕێوەبەرایەتی میرەی گشتی سەربازی، ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، وەزارەتی پێشمەرگە، نیازی فرۆشتنی ٨٠ ئۆتۆمبێکی جۆراوجۆری سەربازیی و ئامێری لەکارکەوتوو و هەندێک کەلوپەلی گەڕاوەی هەیە.

لەو ڕوانگەیەوە، بەڕێوبەرایەتی میرەی گشتی سەربازی، داوا لە هەموو کڕیاران دەکات کە دەیانەوێت بەشداری لەو زیادکردنەدا بکات، لە ئەمڕۆ دووشەم، ٣٠ی تشرینی یەکەمەوە تا ١٠ ڕۆژی داهاتوو، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی میرەی سەربازی لە بەحرکە بکەن، بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست.

وەزارەتەکە ڕوونی کردووەتەوە، کە زیادکردنی یەکەم بۆ کەلوپەلی جۆراوجۆری گەڕاوە، بەپێی یاسای ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢١ لە ڕێککەوتی ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بەڕێوەدەچێت و زیادکردنی دووەم بۆ ٨٠ ئۆتۆمبێلی لەکارکەتووی سەربازی لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، لە بەڕێەوبەرایەتی گشتی میرەی سەربازی بەڕێوەدەچێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...