گرووپێکی حەشدی شەعبی شەڕی دژبە ئەمریکای لە عێراق ڕاگەیاند
زێدپرێس
ئەکرەم کەعبی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی نوجەبای عێراقی، کە گرووپێکی سەربە حەشدی شەعبییە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو)، بەناوی موقاوەمەی ئیسلامی عێراقەوە، بڕیاری “ڕزگارکردنی عێراق”ی لەڕووی سەربازییەوە ڕاگەیاند.
لەوەتەی شەڕی حەماس و ئیسڕائیلەوە، لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە چەندین جار هێرشکراوەتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق، لەناویاندا بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار و بنکەی سەربازی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و هەروەها فڕۆکەخانەی سەربازی هەریر. هەر جارێک موقاوەمەی ئیسلامی عێراق بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکان ڕاگەیاندووە.
ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق، لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٧ لەدایکبووە و لە مەدرەسەی نەجەف لەسەردەمی محەمەد سەدردا یاسای ئیسلامی خوێندووە و ئیمامی شاری موسەییب بووە لە باشوری بەغدا و بەرپرسیارێتی لە سوپای مەهدی هەبووە، لە شەڕی دووەمی نەجەف لە ساڵی ٢٠٠٤دا و پاشان بەشداری لە پێکهێنانی عەسائیب ئەهلی حەق کردووە و هەروەها دەگوترێت بەشداری لە شەڕی سوریا لە ساڵی ٢٠١١ بەدواوە کردووە.