هه‌واڵ

وەزارەتی کشتوکاڵ فۆڕمی “جووتیاری ڕاستەقینە” بڵاودەکاتەوە

زێدپرێس

 

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جووتیار ئاگادار دەکاتەوە، کە لەماوەی ٤٥ ڕۆژدا دەبێت فۆڕمی زانیاری “جووتیاری ڕاستەقینە” پڕ بکەنەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان و بەدواداچوونی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ئاگاداری سەرجەم جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە کە پێویستە لەماوەی ٤٥ ڕۆژدا، لە ڕێککەوتی ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ تا ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، فۆڕمی زانیاری “جووتیاری ڕاستەقینە” پڕ بکەنەوە.

فڕۆمەکە، زانیارییەکانی وەک (ناوی جووتیار، ڕووبەری زەوی داچێنراو و پڕشتی پشبینیکراو) لەخۆدەگرێت.

ئامانجەکە لە پڕکردنەوەی ئەو فۆڕمەدا، “چارەسەرکردنی کێشەی بەبازاڕکردن و وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە چوارچێوەی پلانی ساڵانەی وەرگرتن”ە، وەک ئەوەی وەزارەتەکە ئاماژەی بۆ کردووە و ئەوەش بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و بازرگانی عێراق و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

“سەرجەم فەرمانگەکانی وەزارەت بە هەماهەنگی لقەکانی یەکێتی جووتیاران و ئەنجوومەنی گوندەکان، لێژنەی مەیدانی پێکدەهێنن و سەردانی زەوییەکانی جووتیاران دەکەن و زانیارییەکان لە فۆڕمێکی ئامادەکراو تۆمار دەکەن”، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو وا دەڵێ.

زیاتر دەڵێ: “هەر جووتیارێک بەرپرسیار دەبێت، لە تۆمارکردن و پێدانی زانیارییەکان لەکاتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە، بەهۆی ئەوەی ئەم زانیارییانە دەبنە بنەمای مامەڵەکردن لەگەڵ جووتیارانمان لەکاتی ناردنی لیستی ناوی جووتیارانی ڕاستەقینەی هەرێمی کوردستان بۆ وەزارەتی بارزگانی و وەزارەتی کشتوکاڵی فیدڕاڵ”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...