ههواڵ
کۆتا گوژمەی ٧٠٠ ملیار دینارەکە گەیشتە هەرێم
زێدپرێس
کۆتا گوژمەی ٧٠٠ ملیار دینارەکە، کە بڕەکەی ٢٥٠ ملیار دینارە، لە بانکی بازرگانی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری.
ئەمڕۆ دووشەم، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کۆتا گوژمەی ٧٠٠ ملیار دینارەکە، کە بڕەکەی ٢٥٠ ملیار دینارە، لە ڕێگای بانکی بازرگانی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
هەفتەی ڕابردوو، وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندی لەسەر ناردنی ٧٠٠ ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێمی کوردستان دا و هەریەک لە بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین بەجیا بڕی ٢٥٠ ملیار دیناریان خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمەوە و لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا، وەزارەتەکە دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرد.