هه‌واڵ

سێ کەس لە زێی گەورەدا خنکان

زێدپرێس

ئەمڕۆ سێشەم ٢٢ی ئابی ٢٠٢٣، سێ کەس لە زێی گەورەدا خنکان، کە کوڕ و باوک و برازان و یەکێکیان منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵانە.

بەرگری شارستانی هەولێر، ئاشکرای کرد، سێ کەس بەناوەکانی بەختیار کەریم (٢٨ ساڵ)، بنیامین بەختیار (٦ ساڵ) و کەژاڵ هەژار کەریم (١٧ ساڵ) لە سنووری خەبات-کەڵەک لە ئاوی زێی گەورەدا خنکاون.

بەگوێرەی بەرگری شارستانی هەولێر، ڕووداوەکە بەم شێوەیە بووە، کە سەرەتا بنیامینی تەمەن حەوت ساڵان، کەوتۆتە ناو ئاو و ئەوانی دیکە هەوڵیان داوە ڕزگاری بکەن، بەڵام هەرسێکیان خنکاون.

تەرمی هەر سێیان لە ئاوەکە دەرهێنراون و بۆ نەخۆشخانەی خەبات گواستراونەتەوە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...