هه‌واڵ

لە سلێمانی ٤٨ شوێنکار داخران و ٨٢ ملیۆن دینار سزای دارایی سەپێندرا

زێدپرێس

 

لە دوو مانگی ڕابردوودا، لێژنەکانی چاودێری قایمقامیەتی سلێمانی ٤٨ شوێنکاریان داخستووە و بڕی زیاتر لە ٨٢ ملیۆن سزای دارایی و پێبژاردنیان بەسەر شوێنکارەکاندا سەپاندووە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی ئامارێکی لێژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی، لەماوەی مانگەکانی ئەیلوول و تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا، لەلایەن لێژنە هاوبەشەکانەوە، سەردانی ٧ هەزار و ٧٤٣ شوێنکار کراوە؛ ٨٣٩ شوێنکار ئاگادارکراونەتەوە و هەزار و ٤٩٧ سەرپێچی تۆمارکراوە.

لە تشرینی یەکەمدا، پسولەی ئاگادارکردنەوە بە ٤٠٥ شوێنکار دراوە و ٢٠ شوێنکاریش داخراون و ٧ شوێنیش ڕووبەڕووی دادگا و ڕێکاری یاسایی کراونەتەوە. لەو مانگەدا بە بڕی ٤٧ ملیۆن و ٥٧٥ هەزار دینار سزای دارایی و پێبژاردن بەسەر شوێنکارەکاندا سەپێندراوە. ژمارەی سەرپێچییە تۆمارکراوەکان لەو مانگەدا، ٧٥١ حاڵەت بووە.

هەر بەپێی ئامارەکە، لە مانگی ئەیلوولدا، ٢٨ شوێنکار لەلایەن لێژنە هاوبەشەکانەوە داخراون و ٧ شوێنیش ڕووبەڕووی دادگا کراونەتەوە. لەو مانگەشدا، بەبڕی ٣٥ ملیۆن دینار سزای دارایی و پێبژاردن بەسەر شوێنکارەکاندا سەپێندراوە، بەهۆی سەرپێچی و پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانەوە. کۆی سزای پێبژاردن لە هەردوو مانگەکەدا بڕی ٨٢ ملیۆن و ٥٧٥ هەزار دینار بووە.

لە مانگی ئەیلوولدا، ٧٤٦ سەرپێچی تۆمارکراوە و پسولەی ئاگادارکردنەوە بۆ ٤٣٢ شوێنکار کراوە.

هەر بەپێی ئامارەکە ٩٣ تۆن و ٨٧٣ کیلۆگرام شمەک و خۆراک بەهۆی بەسەرچوون و خراپبوونەوە لەلایەن لێژنەی تایبەتەوە تەلەف کراون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...