هه‌واڵ

کونسڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بەتوندی سەرکۆنەی هێرشەکەی ئێران دەکات

زێدپرێس

 

کونسڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بەتوندی سەرکۆنەی هێرشەکەی ئەمدواییەی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر دەکات و ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەیش ڕەت دەکاتەوە، کە هیچ ناوەندێکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زیانیان بەرکەوتبێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ پێنجشەم ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، کونسڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند، “بە توندی ئیدانەی هێرشە پڕتوندوتیژی و بێماناکانی ئەم دواییەی ئێران دژی هاووڵاتیانی مەدەنیی هەرێمی کوردستان و هێرشە درۆنییە بەردەوامەکانی سەرتاسەری ناوچەکە دەکەین. سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانییەکان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ هەموو ئەوانەی برینداربوون دەخوازین”.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “ئیدانەی پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی عێراق لە لایەن ئێرانەوە دەکەین. لە بەرانبەر ئەو هەموو هەواڵە نادروستانەی لە ڕاگەیاندن و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبوونەتەوە، دەمانەوێت ڕوونیبکەینەوە کە لە هێرشەکانی ئێران لە ١٥ی کانونی دووەمدا هیچ ناوەندێکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زیانیان بەرنەکەوتوون”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...