هه‌واڵ

لە سۆران سێ دەرمانخانە داخران

زێدپرێس

 

سێ دەرمانخانە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەهۆکاری سەرپێچیکردن لە ڕێنماییەکان و مامەڵەکردن بە دەرمانی نایاسایی داخران.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و کۆنتڕۆڵی دەرمان سەربە وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لە لە درێژەی پشکنین و بەسەرکردنەوەکانی تیمی چاودێری بازاڕی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان، پشکنینیان بۆ ژمارەیەک دەرمانخانە لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کردووە.

ئاماژەی دا، لە ئەنجامی پشکنینەکەدا، “سێ دەرمانخانە بە هۆکاری سەرپێچیکردن لە ڕێنماییەکان و مامەڵەکردن بە دەرمانی قاچاخ و بێسەرچاوە داخران و لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ کرا”.

بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان هۆشداری دەدات بە سەرجەم ئەو شوێنانەی کە مامەڵە بە بەرهەمی دەرمانسازی و پزیشکییەوە دەکەن، کە پابەندی گشت ڕێنماییەکانی بن و بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی توندیان دەکاتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...